یۆنان هێزی سه‌ربازی له‌دژی توركیا ده‌جووڵێنێت
وه‌زیری به‌رگری یۆنان: ئێمه پشت به هێزه‌كانمان ده‌به‌ستین و چاوه‌ڕێی پشتگیری هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانمان ناكه‌ین
K34- هه‌ولێر:
بانۆس كامینۆس، وه‌زیری به‌رگری یۆنان رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته ناوچه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، بۆئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌و دوو سه‌ربازه‌یان ئازاد بكات، كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، كامینۆس گوتی، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وڵاته‌كه‌ی 3500 سه‌رباز ره‌وانه‌ی چه‌ند دوورگه‌یه‌ك له ده‌ریای ئیجه بكات، هاوكات 3500 سه‌ربازی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی ئیڤرۆسی نزیك له سنووری توركیا ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری یۆنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا هاتۆته ئاراوه و وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی.
كامینۆس گوتی: "ئێمه پشت به هێزه‌كانمان ده‌به‌ستین و چاوه‌ڕێی پشتگیری هاوپه‌یمانان و دۆسته‌كانمان ناكه‌ین"، دووپاتیشیكرده‌وه، "وێڕای قه‌یرانی كورتهێنان له بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانمان، به‌ڵام یۆنان هه‌رچی له‌توانایدا هه‌بووه بۆ مه‌شقپێكردن و ئاماده‌كاری سه‌ربازی كردوویه‌تی".
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیره‌ی یۆنان داواشی له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد، هه‌رچی له‌توانایاندایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامی بده‌ن، كه له‌زیندانه‌كانی توركیا به‌دیل گیراون.
كامینۆس جه‌ختی كرده‌وه: "له‌وێ ئه‌و دوو سه‌ربازه‌مان ئازاد ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه ئه‌رك و ئامانجی ئێمه‌یه".
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، حكوومه‌تی توركیا دوو سه‌ربازی یۆنانییان له ناوچه‌ی ئیڤرۆس ده‌ستگیركرد، ئاڵۆزی كه‌وته په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و دوو سه‌ربازه‌یان به‌هۆی خه‌راپی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا رێگه‌یان لێ ون بووه و به‌هه‌ڵه چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
H.B