تره‌مپ بۆ وڵاتانى كه‌نداو: ئێمه نه‌بين ئێوه دوو هه‌فته له ده‌سه‌ڵات نامێننه‌وه
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئيدانه‌ى سياسه‌تى وڵاتانى كه‌نداوى له سووريا كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئيدانه‌ى سياسه‌تى وڵاتانى كه‌نداوى له سووريا كرد.
تره‌مپ له ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كيدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئيداره‌ى وڵاته‌كه‌ى، ره‌شبينى خۆى له باره‌ى ده‌ستتێوه‌رنه‌دانى پێويست كه ده‌سته‌به‌رى سه‌قامگيرى سووريا بكات، خسته‌ڕوو.
تۆڕى هه‌واڵيى (CNN)، راپۆرتێكى له باره‌ى ناكۆكيى نێوان تره‌مپ و به‌رپرسانى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى وڵاته‌كه‌ى، سه‌باره‌ت به پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، تره‌مپ داواى له كاربه‌ده‌ستانى ئيداره‌كه‌ى كردووه، شه‌ڕى دژ به داعش له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا له سووريا كۆتايى پێبهێنن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، تره‌مپ نيگه‌رانى سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنى پاره‌يه‌كى زۆرى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه ده‌ربڕيوه و رايشگه‌ياندووه، ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌رجييه‌دا ده‌ستكه‌وتى ئه‌وتۆى نييه.
كه‌ناڵه ئه‌مريكييه‌كه، كه به نه‌يارى سياسه‌تى تره‌مپ، هه‌ژمار ده‌كرێت، له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تره‌مپ، پرسيارى بێده‌نگى و ده‌ستتێوه‌رنه‌دانى وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ندى ناوچه‌كه‌ى كردووه له قه‌يرانه‌كه‌دا، به تايبه‌تى وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى كه‌نداو.
كه‌ناڵى (CNN) ئاشكراشيكردووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، تره‌مپ ره‌خنه‌ى له سعووديه و ئيمارات گرتووه و پێى وابووه، ئه‌و دوو وڵاته پاره‌ى پێويست ناده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تره‌مپ ئه‌وه‌شى وتووه: "پادشا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌و وڵاتانه ناچار ده‌بن، ده‌ستبه‌ردارى فڕۆكه تايبه‌ته‌كانيان و ژيانى شاهانه‌يان بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا له‌و ناوچه‌يه بكشێته‌وه".
كه‌ناڵه‌كه له زارى به‌رپرسێكى ئه‌مريكييه‌وه، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، تره‌مپ له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ يه‌كێك له پاشاى وڵاتانى كه‌نداو، وتوويه‌تى: "ئێوه به بێ ئێمه ناتوانن دوو هه‌فته له پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كانتاندا بمێننه‌وه. به گه‌شتى بازرگانى ئاسايى دێن و ده‌چن له برى ئه‌و فڕۆكه تايبه‌تانه‌ى هه‌تانه".
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كانى (CNN) تره‌مپ، داخوازى ئه‌وه‌ى هه‌يه سعووديه چوار مليار دۆلار بدات بۆ پشتيوانى له سه‌رخستنى ئارامى له سووريا.
له كۆتايى مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا، تره‌مپ به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌نديكرد، به هه‌ريه‌ك له پادشاى سعووديه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز و ميرى قه‌ته‌ر، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالثانى و دۆسييه‌ى سووريا يه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانى توێژيان بووه.
رۆژى 29ى ئازار/ مارسى 2018، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كشێته‌وه و رێگه ده‌دات وڵاتانى ديكه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئ.ر