"ئه‌م ڤیدیۆیه گوومان له‌سه‌ر ناوبژیوانی یاری بارسێلۆنا و رۆما دروست ده‌كات"
پێیانوایه ناوبژیوان له‌به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا زوڵمی له رۆما كردووه
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و رۆما له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، دیمه‌نێكی یارییه له نێو مێدیاكان مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێنا، به‌شێكیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه ناوبژیوان لێدانێكی پێناڵتی دروستی بۆ رۆما نه‌گرتووه.
ئیتۆر گونزالێز پسپۆری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی، له باره‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و رۆما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانی ماكلیلی ناوبژیوانی هۆڵه‌ندی لێدانێكی پێناڵتی دروستی بۆ یانه‌ی گۆرگه‌كانی ئیتاڵیا هه‌ژمار نه‌كردووه.
ئیتۆر گۆنزالێز ئاماژه به‌و بهریهككهوتنهوهی نێو ناوچه‌ی سزای بارسێلۆنا ده‌كات كه له دواوه نیلسن سیمیدۆ هه‌وڵی راگرتنی ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری رۆمای دا و به‌ریه‌ككه‌وتن روویدا.
ئه‌م ناوبژیوانه ده‌ڵێت: ئه‌م دیمه‌نه‌ی نێوان سیمیدۆ و دزیكۆ به‌پێی برگه و به‌نده‌كانی نێو یاسای تۆپی پێ به لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار ده‌كرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌بێته میوانی رۆما.