تاڵيبان هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى گيانله‌ده‌ستدانى زياتر له 100 منداڵ ده‌كات
به ده‌سته‌واژه‌ى توند ئيدانه‌ى ئه‌و بۆردومانه‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
گيانله‌ده‌ستدانى 106 منداڵى ئه‌فغانى، ئه‌و كاته‌ى ملوانكه‌ى گوڵيان له مل كردبوو و بڕوانامه‌ى ده‌رچوونيان له خولێكى له‌به‌ركردنى قورئان وه‌رده‌گرته‌وه، له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌فغانستان كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه رۆژى دووشه‌ممه (2ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، روويدا، منداڵه‌كان دواى له‌به‌ركردنى قورئان، ئاهه‌نگێكيان بۆ سازكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاماده‌بوونى كه‌سايه‌تييه ئاينى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان بڕوانامه‌يان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى به‌رهه‌ڵستكارى حكومه‌تى كابوڵ، رايگه‌ياند، "به توندى تۆڵه‌ى" ئه‌و هێرشه ئاسمانييه ده‌كه‌ينه‌وه، كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان.
پێشتر حكومه‌تى ئه‌فغانستان و سوپاى ئه‌و وڵاته رايانگه‌ياندبوو، فڕۆكه‌كانيان ناوه‌ندێكى راهێنانى هێزه تايبه‌ته‌كانى تاڵيبانيان له ويلايه‌تى قندوزى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فغانستان كردووه‌ته ئامانج.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، له باره‌ى ئه‌و هێرشه‌وه، له زارى شاهێدحاڵ و سه‌رچاوه‌كانييه‌وه بڵاويكرده‌وه، بۆردومانى قوتابخانه‌يه‌كى له‌به‌ركردنى قورئان له ناوچه‌ى (داشتى ئه‌رچى) كراوه.
به‌رپرسانى ته‌ندرووستى رايانگه‌ياندووه، له دوورى زياتر له 50 كيلۆمه‌ترى ئه‌و ناوچه‌يه‌وه، برينداره‌كان گه‌يه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ژماره‌يان 57 بريندار بووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، تاڵيبان به ده‌سته‌واژه‌ى توند ئيدانه‌ى ئه‌و بۆردومانه‌ى كردووه و به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى داوه تۆڵه‌ى توند له ئه‌نجامده‌رانى بكاته‌وه.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، لێكۆڵينه‌وه له‌و راپۆرته جێى نيگه‌رانيانه ده‌كه‌ن، كه له باره‌ى زيانى گيانى منداڵ و هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى ويلايه‌تى قندوزه‌وه ده‌گه‌ن.
ئ.ر

.jpg)



