توركیا داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی كه ئێستا هه‌یه خواستی ته‌واوی گه‌لانی جیهان تێر ناكات
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دووباره پێك بهێندرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، چاویش ئۆغلۆ ره‌خنه‌ی توندی له په‌یكه‌ری پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گرت و گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی كه ئێستا هه‌یه، خواستی ته‌واوی گه‌لانی جیهان تێر ناكات"، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ماوه‌ی 73 ساڵه كارده‌كات.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گشتگیرتر بێت و نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی جیهان بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نیا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی 5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خواستی توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك له‌و ئه‌نجوومه‌نه.
له‌ساڵی 1945 راسته‌وخۆ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا و، هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی له جه‌نگی دژ به نازییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، كورسییه‌كی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ده‌ست خست.
H.B