تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كات
ئه‌وان هه‌موو به‌يه‌كه‌وه له بوارى بازرگانى دژى ئێمه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رووى ره‌خنه‌ى كرده ئه‌وروپا و رايگه‌ياند، ئه‌وان هه‌موو به‌يه‌كه‌وه له بوارى بازرگانى دژى ئێمه‌ن.
تره‌مپ، له ميانى به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى تايبه‌ت به تاوتوێكردنى كه‌مكردنه‌وه‌ى باج له ويلايه‌تى ڤێرجيناى رۆژئاوا، گوتى: "ئه‌وروپييه‌كان له بوارى بازرگانيدا هه‌موويان دژى ئه‌مريكان".
گوتيشى: "ناكرێت له‌و بابه‌ته بازرگانيانه بێده‌نگ بين. ئه‌وان هه‌موو ئۆتۆمبێل و كه‌رسته و كاڵاكانيان ره‌وانه‌ى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام نايانه‌وێت كه‌رسته و كاڵاى ئێمه وه‌ربگرن".
گوتيشى: "چيديكه رێگه به‌وه ناده‌ين رووبدات".
پێشتر كۆشكى سپى رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى باجى گومرگى زياتر ده‌خاته سه‌ر هاورده‌ى ئه‌له‌منيۆم و ئاسن و پۆڵا.
كۆشكى سپى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردبوو، كه واشنتن هه‌ريه‌ك له وڵاتانى (ئوستراليا، ئه‌رجه‌نتين، به‌رازيل، كه‌نه‌دا، مه‌كسيك، كۆرياى باشوور و يه‌كێتى ئه‌وروپا)ى له‌و باجه نوێيانه به‌خشيوه، به‌ڵام بڕيارى كۆتايى له مانگى ئايار داهاتوو ده‌درێت.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، واشنتن ليسى 1300 كاڵاى چينى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مريكا له چينه‌وه هاورده‌يان ده‌كات و ساڵانه به‌هاى 50 مليار دۆلار له به‌رامبه‌ريان خه‌رج ده‌كرێت.
رايشگه‌ياند، له‌مه‌ودوا ئه‌مريكا به رێژه‌ى %25 باجى زياتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كاڵايانه‌ى چين. له به‌رامبه‌ريشدا چين بڕياريدا به هه‌مان رێژه‌ى %25 باجى زياتر بخاته سه‌ر 106 كاڵاى ئه‌مريكايى كه هاورده‌ى چين ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ