ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەکات
بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی كرد
K24 – ههولێر:
محەممەد بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی كرد.
لە پرسەنامەیەکدا، کە ئاراستەی سەرۆک بارزانی کردووە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئيدريس بارزانی، داواش لە خوای گەورە دەکات کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو دڵنەوایش بە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری خوالیخۆشبوو و گەلی کوردستان بدات.