چه‌كدارێكى داعش نهێنى "هێزى ئاسمانى" خيلافه‌ته‌كه‌ى به‌غداديى ئاشكرا ده‌كات
ئه‌و فڕۆكانه‌ى داعش درووستكراوى چين و ئه‌مريكا بوون. له رێگه‌ى توركياوه گه‌يه‌ندراونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى داعش
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له چه‌كداره ده‌ستگيركراوه‌كانى هێزى ئاسمانى سه‌ر به داعش، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (عكاظ)ى سعووديى، ئاشكرايكرد، شاره‌زايه‌كى بهريتانيى و يه‌كێكى ئوستراليى له پشت به‌هێزكردنى تواناى هێزى ئاسمانى داعشه‌وه بوون و دامه‌زراوه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و چاودێريان دامه‌زراندبوو.
ئه‌و چه‌كداره، له زيندانى (دێرك)ى سه‌ر به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سعووديى بووه، يه‌كێك بووه له شاره‌زاكانى بوارى ديزاينى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى داعش.
ئه‌و چه‌كداره، له ته‌مه‌نى 16 ساڵى و له ساڵى 2012 روويكردووه‌ته سووريا و له كۆتايى 2013 په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه. ماوه‌ى سێ مانگ خولێكى راهێنان و فێركارى له ژێر ده‌ستى كه‌سێك به ناوى (ئه‌بو ئيسماعيل تونسى) بينيوه و تێيدا وانه‌ى له باره‌ى بابه‌تى ئه‌ليكترۆنى و ديناميكييهتى فڕۆكه‌وانى خوێندووه.
باسى له‌وه‌شكردووه، داعش خاوه‌نى سێ جۆره فڕۆكه‌ى چاودێرى و بێ فڕۆكه‌وان بووه. له‌وانه ڤيكسوينگ، كه له بهرزايى 5 كيلۆمه‌تر فڕيوه و مه‌وداى 115 كيلۆ مه‌تر بووه. هه‌روه‌ها بايبهر، حه‌وت كيلۆمه‌تر به‌رز فڕيوه و ئۆتۆسيركهر، مه‌وداى 600 كيلۆمه‌تر فڕيوه.
ئاشكراشيكردووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى داعش درووستكراوى چين و ئه‌مريكا بوونه و له رێگه‌ى توركياوه گه‌يه‌ندراونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى داعش و دواى ئاڵۆزبوونى ره‌وشه‌كه و داخرانى رێگه‌كان، له به قاچاغ له توركياوه به رێى ئيدلب و حه‌له‌به‌وه گه‌يشتوونه‌ته ده‌ست داعش.

ئه‌و چه‌كداره، بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى ئاشكرا بكات، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، يه‌كه‌مجار له شارۆچكه‌ى حهديثهى عێراق كاريان به فڕۆكه‌كان كردووه. دواتر له مووسڵ و ره‌ققه بهكاريانهێناوون.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، دامه‌زراوه ههستيارهكهى داعش، له لايه‌ن 12 شاره‌زاوه سهرپهرشتيكراوه و رێگه نه‌دراوه كه‌سى ديكه بێته ناو ئه‌و بازنهيهوه، له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌يارانى داعش دزه نه‌كه‌نه ناوى.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كراووه، دوو شاره‌زاى ئوستراليى و به‌ريتانى زۆر په‌ره‌يان به‌و هێزه‌ى داعش داوه و شاره‌زاكانى ديكه تونسى و پاكستانى بوونه.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئوسترالييهكه ناوى محه‌ممه‌د ئوستراليى بووه و به ئه‌بى عومه‌ر بانگيان كردووه و ئهندازيارى فڕۆكه‌وانى بووه و برايهكيشى به ناوى ئه‌بو بهرراء به هه‌مان شێوه ئهندازيارى فڕۆكهوانييه.
ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش بۆ يه‌كه‌مجار نهێنييه‌كى هێزه‌كه‌ى داعش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: شاره‌زا به‌ريتانى و ئوسترالييهكه بيريان له‌وه ده‌كرده‌وه، "رێگه‌يه‌ك دابهێنن بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ى چاودێرى دوژمن، بۆ ئه‌وه‌ش كاريانده‌كرد ئامێرێك درووست بكه‌ن، كه به ڤۆڵتييهى زۆر و به‌هێز كار بكاته سه‌ر شه‌پۆلى مێگاهێرتز و له رێى ئه‌و شه‌پۆله‌وه فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مريكى بخه‌نه‌خواره‌وه، به‌ڵام به‌ريتانييه‌كه له ئاكامى بۆردومانێك له ره‌ققه كوژرا و ئوسترالييهكهش ماوه و پرۆژه‌كه‌ش په‌كى كه‌وت".
و: ئ.ڕ