خه‌لیلزاد به 4 پێشنیاز ده‌یه‌وێت ئێران له عێراق دووربخرێته‌وه
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد: ئیران له به‌رژوه‌ندی میلیشیاكان نهخهشه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق ده‌كێشێت
K24 - هه‌ولێر:
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراق ده‌ڵێت: "ئێران ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق هه‌بێت كه مانگی ئایاری داهاتوو به‌رێوه ده‌چێت و له به‌رژوه‌ندی میلیشیاكان نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه".
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مریكی خه‌لیلزاد گوتوویه‌تی: "ئیران به‌جدی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌بیت و هه‌ژموونی میلیشیاكان باڵ به‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكێشێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنان به‌سه‌ر حكومه‌تی لوبناندا هه‌یه‌تی".
گفتوگۆكه له‌ژێر ناوی "دانانی سنوور بۆ هه‌ژموونی ئێران له عێراق" بووه‌و ئه‌و باڵیۆزه‌ی پێشووتری ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و دابه‌شبوونه تائیفی و ئیتنیكیی و سیاسییه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ عیراق نه‌بێته‌وه هێزێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌قامگیر".
خه‌لیلزاده پێیوایه، ئێران ئه‌مریكا به له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م پلانه‌كانی ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به تارانه‌وه داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كرێت".
خه‌لیلزاد 4 پێشنیازی بۆ ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كه‌مبكرێته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "پاڵپشتیكردنی پارت و لایه‌نه عێراقییه‌كان كه دژی ئێرانن و ئامانجی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌ده‌ن هه‌ژموونی ئێران زیاتر بێت. وانه له بڕیاری ئیداره‌ی پێشووی ئۆباما وه‌ربگرن كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كشانده‌وه‌و پێویسته به‌رده‌وام ئه‌مریكا له رووی سه‌ربازی له عێراق بوونی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عیراق هه‌ر چۆنێك بێت، واشنتن كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات و رێگه نه‌دات ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌بێت. جگه له‌وه‌یش به فه‌رمی پاڵپشتی له هاوپه‌یمان و پارت و لایه‌ن و هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به ئه‌مریكا له عێراق بكرێت".