نه‌جمه‌دین كه‌ریم: له ناوچه دابڕاوه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن
پارێزگاری كه‌ركووك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
k24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داگیركراوون و باشوایه كورد له‌و ناوچانه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، باشوایه كورد له‌و ناوچانه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و دژی هیچ لایه‌نێك نییه، بۆی ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌ده‌یت كه پێشتر ده‌زانیت سه‌ركه‌وتوو نابیت تێیدا به‌شداری نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژ بتوانین بڵێین به‌شداریمان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌كردووه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ناچار بوو شاری كه‌ركووك به‌جێبهێڵیت و وه‌ك خۆی له چه‌ند دیدارێكدا ئاماژه‌ی پێكردووه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به رێككه‌وتنێكی نھێنی راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرایه‌وه، حكومه‌تی عێراق راكان سه‌عید جبووری به وه‌كاله‌ت كردووه به پارێزگاری كه‌ركووك و تا ئێستاش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه ده‌سه‌ڵاتی لادان و دانانی پارێزگاری شاره‌كه‌ی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه نه‌یتوانیوه به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لیسته‌كانی له كه‌ركووك كۆببێته‌وه.