فەرمانگەكانی حكوومەتی ھەرێم دەگەڕێنەوە مەخموور
ھاووڵاتیان دەتوانن لەم رۆژەوە سەردانی دامودەزگاكان بكەن
K24 - ھەولێر
قایمقامی قەزای مەخموور ئاشكرای دەكات، سبەی فەرمانگەكانی سەر بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە شارۆچكەكە و دەست بە دەوامی فەرمی خۆیان دەكەنەوە.
رزگار محه‌مه‌د، قائیمقامی مه‌خموور به كوردستان24 راگه‌یاند: "له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌خموور و ده‌ست به‌ده‌وامی فه‌رمی و كاروبارەكانیان ده‌كەنەوە".
گوتیشی: "له سبەیەوە واتا 8/4/2018 هاووڵاتیانی سنووری مەخموور ده‌توانن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان له مه‌خموور بكه‌ن، بەبێ كێشه كاره‌كانیان رایی ده‌كرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24: "سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێم له مه‌خموور ده‌كرێنه‌وه جگه له دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه و كردنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه‌كانیش لایه‌نه‌كان خۆیان سره‌پشك كراون".
ئەوە لە كاتێكدایە دوای زیاتر لە پێنج مانگ، ھەفتەی رابردوو رێگەی ھەولێر- مەخموور، بە رووی ھاووڵاتیان كرایەوە و ھاتووچۆ بەو رێگەیەدا ئاسایی بووەتەوە.
ھ.م
