كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە چەند ناوچەیەكی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردوە و بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دھۆك ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردابێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ