ئایدن مەعروف: فراكسیۆنی گۆڕان موزایەدە دەكات و كات دەكوژێت
پەرلەمان پرۆژەی چاكسازی تاوتوێ دەكات
K24 - ھەولێر
بڕیارە سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەكان، بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی چاكسازی كۆدەبنەوە.
ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: "سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی سیستمی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان کۆدەبنەوە، پێویستە ئەو پڕۆژە یاساییە نەكرێتە موزایەدەی سیاسی و بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەكاربھێندرێت، بۆیە دەبێ ئەو پڕۆژە یاساییە پەسند بكرێت".
گوتیشی: "فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای چاکسازی و خانەشینی لە پەرلەمان موزادەی سیاسی دەکات و دەیەوێت کات بکوژێت".
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش ئەو بابەتەیان وەك كاڵا بۆ ریكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی بەكاردەھێنا. بۆ لە رۆژی 4/3/2018 پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، دواتر هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی یاساكه هه‌یه، بۆیه بڕیارمانداوه یاساكه رهتكهینهوهو جارێكی دیكه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین".
ھ.م