ئه‌نجامی دێربی مه‌درید، ئه‌وه‌ندی دیكه بارسێلۆنای له ناسناوه‌كه نزیك كرده‌وه
ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ پله‌ی چواره‌م له‌سه‌ره
له گه‌ڕی 31ـی لالیگای ئیسپانیا، ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بارسێلۆنایان له بردنه‌وه‌ی لالیگا نزیكتر كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 نیسانی 2018، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی ریال به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانی یانه‌ی شایانه زۆری نه‌برد، كاتێك دوای 4 خوله‌ك، ئانتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به 68 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا مایه‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ بۆ 12 خاڵ زیاد بوو، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به 64 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خانه‌ی چواره‌م له‌سه‌ره.