ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كیمیابارنی دۆمای سووریا ده‌كات
هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی تره‌مپ كراوه‌نه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی كیمیایی سووریا.. له‌وانه‌یه بژارده‌ی لێدانی مووشه‌كی هه‌ڵبژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كیمیابارانه‌ی شاری دۆما، كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه ئه‌نجامدراوه.
منوچین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی دۆما له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "وادیاره ئه‌م رووداوه نموونه‌یه‌كی دڕندانه‌ی نوێیه له ره‌فتاره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا".
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ تیمی كۆشكی سپی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌نگاوانه تاوتوێ ده‌كات، كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر به دۆخی سووریا بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و وه‌زیری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ده‌توانم دووپاتی بكه‌مه‌وه كه ئه‌ندامانی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ژماره‌یه‌ك بژارده تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردوون".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ تۆماس بۆسه‌رت، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی تره‌مپ هیچ بژارده‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی كیمیایی حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر مێزی تاوتوێكردن لانابات و به‌دووریشی نه‌زانی بژارده‌ی لێدانی مووشه‌كی هه‌ڵبژێردرێت.
دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تی سوریا و ئه‌سه‌دی به كوشتنی ده‌یان كه‌سی سڤیل به چه‌كی كیمیایی له دۆما تۆمه‌تبار كرد و گوتی: رووسیا و ئێران له پشتگیریكردنی سه‌رۆكی سووریا به‌رپرسن، تره‌مپ ئه‌سه‌دی به "ئاژه‌ڵ" وه‌سفكرد و دووپاتیكرده‌وه، باجی ئه‌و هێرشه زۆر به گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا ده‌كه‌ن گوتی، ئامانج له‌و ده‌نگۆیانه، ته‌نیا بۆ پاراستنی كه‌سانی رادیكاڵ و ره‌وایه‌تیدانه به لێدانی سووریا له ده‌ره‌وه.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش دوای ئه‌وه هاتووه، كه چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاو بوونه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كاندا به ده‌یان كه‌س نیشان ده‌درێن، كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به چه‌كی كیمیایی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دۆخی ته‌ندرووستی سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش له‌مه‌ترسیدایه.
H.B