نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرشی كیمیایی له سووریا هاته ده‌نگ
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی هێرشی چه‌كی كیمیایی له سووریا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به دۆخی شاری دۆما له چه‌ند رۆژی رابردوودا راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریا له دژی هاووڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گۆتێرێس داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له سووریا كرد، ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ بوه‌ستێنن و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای بێده‌نگییه‌كی رێژه‌یی له ناوچه‌كه، له 36 كاتژمێری رابردوودا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه جه‌خت له‌سه‌ر هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر دۆما ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆیانه‌وه چه‌ندین كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژێرخانی ئه‌و شاره وێران بووه و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ش كراونه‌ته ئامانج، وێڕای تۆپبارانی دیمه‌شقی پایته‌خت و كوژرانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌و شاره.
به‌یاننامه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، له‌كاتێكدا ناتوانین ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت بكه‌ینه‌وه یاخۆد په‌سه‌ندیان بكه‌ین، كه باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام گۆتێرێس له دۆخی ئه‌و شاره زۆر نیگه‌رانه.
هه‌وره‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كرده‌وه‌ی نابه‌جێ و ره‌فتاری دڕندانه‌ن و پێویستییان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد هه‌یه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كیمیابارانه‌ی شاری دۆما، كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه ئه‌نجامدراوه.
منوچین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس" له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی دۆما له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گوتی: "وادیاره ئه‌م رووداوه نموونه‌یه‌كی دڕندانه‌ی نوێیه له ره‌فتاره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا".
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ تیمی كۆشكی سپی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌نگاوانه تاوتوێ ده‌كات، كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر به دۆخی سووریا بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و وه‌زیری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ده‌توانم دووپاتی بكه‌مه‌وه كه ئه‌ندامانی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ژماره‌یه‌ك بژارده تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردوون".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ تۆماس بۆسه‌رت، راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی تره‌مپ هیچ بژارده‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی كیمیایی حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر مێزی تاوتوێكردن لانابات و له‌وانه‌شه بژارده‌ی لێدانی مووشه‌كی هه‌ڵبژێردرێت.
دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌تی سوریا و ئه‌سه‌دی به كوشتنی ده‌یان كه‌سی سڤیل به چه‌كی كیمیایی له دۆما تۆمه‌تبار كرد و گوتی: رووسیا و ئێران له پشتگیریكردنی سه‌رۆكی سووریا به‌رپرسن، تره‌مپ ئه‌سه‌دی به "ئاژه‌ڵ" وه‌سفكرد و دووپاتیكرده‌وه، باجی ئه‌و هێرشه زۆر به گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا ده‌كه‌ن گوتی، ئامانج له‌و ده‌نگۆیانه، ته‌نیا بۆ پاراستنی كه‌سانی رادیكاڵ و ره‌وایه‌تیدانه به لێدانی سووریا له ده‌ره‌وه.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش دوای ئه‌وه هاتووه، كه چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاو بوونه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كاندا به ده‌یان كه‌س نیشان ده‌درێن، كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به چه‌كی كیمیایی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دۆخی ته‌ندرووستی سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش له‌مه‌ترسیدایه.
H.B