دوای دێربی مه‌درید، زیزۆ بێهیوایی خۆی له‌م وه‌رزه راگه‌یاند
زیزۆ: ئامانجی ئێمه ته‌نیا ده‌ستخستنی پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگایه
دوای كۆتایی هاتنی دێربی مه‌درید كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، زینه‌دین زێدان بێ هیوابوونی خۆی له ناسناوی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ته‌نیا هه‌وڵ بۆ پله‌ی دووه‌م ده‌ده‌ن.
پوخته‌ی قسه‌كانی زێدان له پرێس كۆنفرانسی دوای یاری دێربی مه‌درید به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
زیزۆ ده‌ڵێت: "نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م ئه‌نجامه رازی نیم پێموایه ئێمه شایسته‌ی ئه‌نجامێكی باشتر بووین، چونكه یارییه‌كی باشترمان كرد و شایسته‌ی بردنه‌وه بووین، مه‌ترسیمان له‌سه‌ر بوو به هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك بدۆڕێین، ئێمه گۆڵمان كرد، به‌ڵام گۆڵێكمان لێكرایه‌وه و دوو خاڵمان له‌ده‌ستدا، ده‌رفه‌تی زۆرمان بۆ ره‌خسا چه‌ند تۆپمان له ستوون دا و نه‌چووه گۆڵه‌وه، هه‌موو شتێكمان له یارییه‌كه بینی، ئه‌وان به‌رگریییه‌كی باشیان كرد و له هێرشه پێچه‌وانه‌كانیش زۆر باش بوون، ئه‌وان تیپێكی به‌هێزن و شایسته‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ن كه له ریزبه‌ندیه‌كه هه‌یانه، ئامانجی ئێمه له لالیگا سه‌ركه‌وتنه له یارییه‌كانی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت خانه‌ی دووه‌م وه‌رگرینه‌وه."
یانه‌ی ریال مه‌درید به شێوه‌یه‌كی كاتی به 64 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت و به جیاوازی 15 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره.