رووسيا و ميليشياى "سوپاى ئيسلام" له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن
"سوپاى ئيسلام" دوما به‌ره‌و باكوورى سووريا چۆڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى رووسيا و رێكخراوى "سوپاى ئيسلام" گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌و رێكخراوه رازى بووه چه‌كداره‌كانى له ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بگوازێته‌وه بۆ باكوورى سووريا.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، دواى چۆڵكردنى (دوما) حكومه‌تى سووريا بۆى نييه تا شه‌ش مانگ ئه‌و چه‌كدار و هاووڵاتيانه بكاته سه‌رباز، كه له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه و ده‌يانه‌وێت به ئاشتى بژين.
هه‌روه‌ها پۆليسى سه‌ربازى رووسيا له ناوچه‌كه بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئارامى.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى سووريا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى به‌رهه‌ڵستكاران له دوما كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كدارانه‌ى چه‌ك داده‌نێن و چيديكه نايانه‌وێت شه‌ڕى سوپاى سووريا بكه‌ن، به پارێزراوى ده‌مێننه‌وه و ده‌سته‌به‌رى ياساييان پێدراوه، كه لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى سووريا بڵاويكرده‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى "سوپاى ئيسلام" رێككه‌وتن كراوه و ئه‌و چه‌كدارانه به‌ره‌و باكوورى سووريا ده‌كشێنه‌وه و بڕياره سه‌رجه‌م ده‌ستگيركراوه‌كانيش ئازاد بكه‌ن، كه له زيندانه‌كانى ئه‌واندا ماونه‌ته‌وه.
ئ.ر