تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات
تره‌مپ: به‌رپرسیارێتی كیمیابارانكردنی دۆما له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه له‌ئه‌ستۆی رووسیا و ئێرانه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه: رووسیا و ئێران به‌رپرسن له پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له زنجیره تویتێكدا هاتوون، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "له‌ئه‌نجامی كیمیابارانه شێتانه‌كه‌ی سووریا، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ناویان ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تووشی ئه‌و هێرشه دڕندانه بووه‌ته‌وه، ناوچه‌یه‌كی دابڕاو و گه‌مارۆدراوه له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه، بۆیه ناتوانرێت دیمه‌ن و چیرۆكی رووداوه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
Many dead, including women and children, in mindless CHEMICAL attack in Syria. Area of atrocity is in lockdown and encircled by Syrian Army, making it completely inaccessible to outside world. President Putin, Russia and Iran are responsible for backing Animal Assad. Big price...
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 8, 2018
ترمپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: " سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پۆتن و ئێران و رووسیا به‌رپرسن له هاوكاریكردنی به‌شار ئه‌سه‌دی ئاژه‌ڵ، باجی ئه‌و كاره‌ش زۆر گران ده‌بێت".
....to pay. Open area immediately for medical help and verification. Another humanitarian disaster for no reason whatsoever. SICK!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 8, 2018
ئه‌مه چه‌ندین جاره سووریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتیانی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كرێت و، چه‌ندین جاریش له باره‌گای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌و دۆسییانه‌دا، 11 جار رووسیا ڤیتۆی له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی ئه‌سه‌د به‌كارهێناوه و، رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بكرێن.
H.B
If President Obama had crossed his stated Red Line In The Sand, the Syrian disaster would have ended long ago! Animal Assad would have been history!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 8, 2018