تره‌مپ و عه‌بادى ره‌وشى سووريا و شه‌ڕى داعشيان تاوتوێكرد
هه‌ردوولا باسيان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ره‌وشى سووريا و شه‌ڕى داعشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى تاوتوێكرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، هه‌ردوولا ره‌وشى ناوچه‌كه و سووريايان تاوتوێكردووه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به گرووپه دابڕاوه‌كانى داعش كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دووباره بڵاونه‌بنه‌وه.
به گوێره‌ى راگهيهندراوهكه، هه‌ردوولا باسيان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق كردووه و جه‌ختيان له‌سه‌ر سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كردووه‌ته‌وه.