له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيلدا سێ چه‌كدارى ئێرانى له سووريا كوژراوون
له ئاكامى هێرشه موشه‌كييه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى (T-4)ى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران، بڵاويانكرده‌وه، له ئاكامى هێرشه موشه‌كييه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى (T-4)ى سووريا سێ چه‌كدارى ئێرانى كوژران.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ، ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى (T-4) له ده‌وروبه‌رى خۆرهه‌ڵاتى (حمس) كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فارس)ى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه‌ى ئيسرائيل، سێ چه‌كدارى ئێرانى كوژراوون.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر


