ئێران: ئه‌مریكا له سووریا پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات
زه‌ریف: هه‌ر كاتێك تیرۆریسته‌كان له شكست نزیك ده‌بنه‌وه ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌وڵی رزگاركردنیان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكا به پاڵپشتیكاری تیرۆر له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "سیاسه‌تی ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی جیهان دروستكردووه و ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایشی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "هه‌ر كاتێك تیرۆریسته‌كان له كه‌وتن و شكست نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌هۆی بۆمبا‌باران و بۆردوومانه‌كانیانه‌وه هه‌وڵی رزگاركردنیان ده‌ده‌ن، واشنتن له هۆكارێك ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌رداته ره‌وشی سووریاوه".
زه‌ریف ده‌ڵێت: "زانیاری پشتڕاستكراومان هه‌یه كه ئه‌مریكا ئه‌ندامانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌گوازێته‌وه شوێنی دیكه، واشنتن ده‌یه‌وێت له شوێنی دیكه وه‌به‌رهێنان به تیرۆریسته‌كان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا به‌شیوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كردوویه‌تی".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوكاتی لێدوانه تونده‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند و سزادانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شاری دوومای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق.
له هه‌مان كاتدا رژێمی سووریا ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێت و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه تا رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بچنه ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.