یۆپ هاینكس ستراتیژیه‌تی تیپه‌كه‌ی له دژی سێڤییا ئاشكرا كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بایرن میونشن پێیوایه ململانێیه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه
یۆپ هاینكس راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌ركیان له‌م یارییه به‌رامبه‌ر سێڤییا سه‌خته، ده‌شڵێت ڤیداڵ ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداری یارییه‌كه ده‌كات، ئاریێن رۆبنی یاریزانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش دڵخۆشه به ئه‌نجامی یاریی چوون به‌ڵام پێیوایه ئه‌و ئه‌نجامه كۆتایی نییه و ململانێكه به‌رده‌وامه.
له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا، یۆپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن ده‌ڵێت: پێویسته پشت به هێرشبه‌ری ببه‌ستین هه‌روه‌كو له یاری رابردوو ئه‌نجامماندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو بردمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یارییه‌مان به‌رامبه‌ر سێڤییا ئاسان نییه، پێموایه ڤیدال ئاماده‌یه له‌سه‌ره‌تاوه یاریی بكات، هه‌روه‌ها رافینیا ئاماده ده‌بێت و متمانه‌ی زۆریشم به تواناكانی ئاریێن رۆبن هه‌یه ئه‌و یاریزانێكه له پێنج ساڵی رابردوو به‌رده‌وام ئاستێكی باشی هه‌بووه.
بێگومان چامپیۆنزلیگ پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌ته بۆ هه ر یاریزانێك، گرنگترین پاڵه‌وانێتیه‌كه له ئه‌وروپا و یانه گه‌وره‌كان تیایدا ركابه‌ری ده‌كه‌ن، مانوێل نوێر به قۆناخێكی باش تێپه‌ڕده‌بێت و ته‌ندرووستی زۆر باش بووه متمانه‌م هه‌یه به‌منزیكانه بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاریێن رۆبن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن به‌شداریی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد و گوتی: ئێمه دوور له ماڵه گه‌وره‌كه‌مان 2-1 سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا و دڵخۆشین به‌و ئه‌نجامه، به‌ڵام هێشتا ركابه‌رییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه چونكه سێڤییا مه‌ترسیداره و پێویسته هۆشیار بین، ئه‌وان یارییه‌كی زۆر باشیان به‌رامبه‌ر مان یونایتد كرد، له یاری تۆپی پێ هه‌موو شتێك رووده‌دات، جیاوازی گۆڵێك زۆر نییه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی بایرن میونشن میوانداریی یانه‌ی سێڤییا بكات.