ئێران له رێى سێ وڵاته‌وه شاڕێيه‌ك بۆ سه‌ر ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست درووست ده‌كات
ئێران رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له به‌غدا و ديمه‌شق واژوو كردووه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره له رێى وڵاتانى عێراق و سووريا و لوبنانه‌وه، كۆمارى ئيسلامى ئێران ببه‌سترێته‌وه به ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه و شاڕێيه‌كى بازرگانى درووست بكرێت.
رۆژنامه‌ى (قودسى عه‌ره‌بى)، بڵاويكرده‌وه، ئێران رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له به‌غدا و ديمه‌شق واژوو كردووه، بۆ راكێشانى هێڵێكى بازرگانى به درێژايى (1700) كيلۆمه‌تر، كه ئێران ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، له دوو ساڵى داهاتوودا كار له پرۆژه‌ى رێگه‌كه ده‌كرێت و كاڵا ئێرانييه‌كان به عێراق و سووريادا ده‌گه‌يه‌ندرێنه خاكى لوبنان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانى سه‌ر ده‌ريا هه‌نارده ده‌كرێن.
تا ئێستا زانيارى ئه‌وتۆ له باره‌ى بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌يه له‌به‌ر ده‌ستدا نيين و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه له ماوه‌ى پێنج ساڵدا پرۆژه‌كه كۆتايى پێ بێت.
تا ئێستا به‌رپرسانى ئێران سه‌باره‌ت به دزه‌كردنى زانيارى له باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌يه‌وه هيچ زانيارييه‌كيان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئ.ر