كاتی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا
هه‌موو شتێك له باره‌ی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكه‌كه بڵاو كرایه‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاریدا مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ رۆژی هه‌ینی له شاری نیۆنی سویسرا له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدات.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ناسنامه‌ی 4 یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناخی پێشكۆتایی به‌دیار ده‌كه‌وێت، رۆژی هه‌ینی داهاتوو تیروپشك له نێوانیاندا ده‌كرێت.
بڕیاره یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی له 24 و 25ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش 1 و 2ـی مانگی داهاتوو بكرێت.
یوێفا بۆ راكێشانی تیروپشكه‌كه ئه‌ندرییه شیڤچینكۆی ئۆكرانی ده‌ستنیشان كردووه كه ئێستا بۆته باڵیۆزی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگه كه بڕیاره یاری كۆتایی له رۆژی شه‌ممه له 26ـی مانگی داهاتوو له شاری كێیڤی ئۆكراینا به‌ڕێوه بچێت.
