نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 700 هه‌زار كه‌س له سووريا ئاواره بوون
700 هه‌زار هاووڵاتى سووريا ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان بهجێبهێڵن و ئاواره ببن
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، 700 هه‌زار هاووڵاتى سووريا ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان بهجێبهێڵن و ئاواره ببن.
پاول مومتزيس، رێكخه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆيى له سووريا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيگه‌رانه له زيادبوونى ژماره‌ى ئاواره‌كانى سووريا".
گوتيشى: "به هۆى شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى پارێزگاى ئيدلبه‌وه، 400 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوونه و له غوته‌ى خۆرههڵاتيش 133 هه‌زار هاووڵاتى ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشتووه".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "به هۆى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق و باكوورى سووريا به تايبه‌تى سنوورى عه‌فرين، خه‌ڵكێكى زۆر ئاواره بوون".
به هۆى داگيركردنى عه‌فرينه‌وه له لايه‌ن سوپاى توركيا و ئه‌و شه‌پۆلى تاڵانكردنهى شاره‌كه‌ى گرته‌وه، هه‌زاران هاووڵاتى شاره‌كه ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆيان بهجێبهێڵن و ئاواره بن.
هاوكات ماوه‌ى 10 رۆژه به‌شێك له ئاواره‌كانى عه‌فرين به نيازى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵيان، به‌ڵام له بازگه‌ى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان نادرێت و به‌و هۆيه‌وه ماوه‌ى 6 رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك سه‌دان خێزانى ئاواره له چاوهڕوانيدا مانه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر