تره‌مپ به مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك هه‌ڕه‌شه له رووسیا ده‌كات
رووسیا: ئه‌مریكا هه‌ر مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سووریا بكات تێكیده‌شكێنین
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "پێویسته رووسیا نه‌بێته هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گیاندارێكی مرۆژكوژ (وه‌ك ئاماژه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا) كه به گازی كیمیایی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و به كوشتن‌یان دڵخۆشه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "رووسیا ده‌ڵێت مووشه‌كه‌كان ده‌خه‌ینه خواره‌وه، كه‌واته پێویسته رووسیا خۆی بۆ ئه‌و مووشه‌كانه ئاماده بكات كه ئاراسته‌ی سووریا ده‌كرێن و مووشه‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ن و تازه و زیرهكیشن".
قسه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه پێشتر گوتبووی، وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له دوومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌كارهێناوه.
له به‌رامبه‌ردا رووسیا رایگه‌یاندووه: "هیوادارین ئه‌مریكا ناچارمان نه‌كات وهڵامبدهینهوهو له تواناماندایه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌ر سووریا".
ماریا زه‌خارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: "ده‌توانین وه‌ڵامی به‌په‌له‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه كه بیكاته سه‌ر سووریا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێویسته مووچه‌كه زیره‌كه‌كانی تره‌مپ، تیرۆریسته‌كان بكاته ئامانج، نه‌ك حكومه‌تی شه‌رعی سووریا".
په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌لیكسانده‌ر زاسیپكین، باڵیۆزی رووسیا له لوبنان گوتوویه‌تی: "ئه‌مریكا هه‌ر مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سووریا بكات، رووسیا تێكیدهشكێنێ و ئه‌و پێگه‌یه‌ش ده‌كاته ئامانج كه مووشه‌كه‌كه‌ی لێوه ته‌قێنراوه".
زاسیپكین قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی مه‌ناری حزبوڵلای لوبنانی كردووه‌و ئاماژه‌ی به قسه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و گوتوویه‌تی: "نه‌ك ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سووریا ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌یش ده‌كه‌ینه ئامانج".