رژێمی ئه‌سه‌د فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌ترسی هێرشی ئه‌مه‌ریكا چۆڵ ده‌كات
زانیارییه‌كان پشتڕاست كراونه‌ته‌وه كه رژێمی ئه‌سه‌د بنكه و فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی له‌و ناوچانه چۆڵ كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا ده‌ستیان به چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازیه‌كانیان كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خۆپاراستن له گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنی داوه له رژێمی ئه‌سه‌د بوه‌شێنێت.
روانگه‌ی سووری له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "زانیارییه‌كان پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زۆربه‌ی بنكه و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ناوچانه چۆڵ كردووه، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خۆپاراستن له گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، كه له ئه‌نجامی كیمیابارانكردنی شاری دۆما له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه، كۆشكی سپی به‌ڵێنی داوه كرده‌ی سه‌ربازی له‌دژی رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجام بدات".
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو رووسیا هێرشی سه‌ر سووریای ره‌تكرده‌وه و جارێكی دیكه ڤیتۆی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له سووریا كرد، تره‌مپ له تویتێكدا دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته رووسیا ئاماده بێت بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌توانن بگه‌نه خاكی سووریا".
هه‌روه‌ها تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ئه‌و مووشه‌كه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه سووریای پێ ده‌كه‌ینه ئامانج، مووشه‌كی سه‌رده‌میانه و زیره‌كن".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "پێویسته رووسیا نه‌بێته هاوه‌ڵی ئاژه‌ڵێك كه به گازی ژه‌هراوی گه‌له‌كه‌ی له سووریا ده‌كوژێت"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریا، كه زیاتر له لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه شاری دۆمای له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كردووه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه به ده‌یان كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندارن.
H.B