ئامارێك ده‌یسله‌مێنێت كه ده‌ستكه‌وته‌كانی مێسی زۆر له كریستیانۆ زیاتره
به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره هیچ یاریزانێك ناتوانێت بگاته‌وه مێسی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له ناسناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه بێبه‌شبوو، به‌ڵام له ڕووی ناسناوی تاكه‌كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵه‌وه زه‌حمه‌ته ركابه‌ره‌كانی بتوانن ریكۆرده‌كه‌ی هاوتا بكه‌نه‌وه.
لیۆنێل مێسی له كاروانی وه‌رزشی خۆی 38 ناسناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵی بردۆته‌وه، له كاتێكدا له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا نزیكبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتۆته فایماڵی جامی شای ئیسپانیاش، نزیكترین ركابه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆیه كه خاوه‌نی 28 ناسناوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، جیاوازی تەمەنی نێوان كریستیانۆ و مێسی 3 ساڵە و مێسی 151 یاری کەمتر لە رۆناڵدۆ یاری کردووە و هێشتا لەڕووی تەمەن و یارییەوە زیاتری لەپێشە و ئامادەیە بۆ شکاندنی ڕیکۆردی زیاتر.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ 102 گۆڵی بە پێناڵتی كردووه، مێسی 77 گۆڵی بە پێناڵتی بووە، کریسیانۆ 21 پێناڵتی فەوتاندووە مێسی 23 پێناڵتی.
