پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا: ده‌بێت بڕيارى به‌شدارى له كرده‌ى سه‌ربازى له په‌رله‌مان بدرێت
"روونه ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسيداره. روونيشه كه داواكارى بۆ هێنانه‌كايه‌ى چاره‌سه‌رى سياسيى له سووريا له ئارادايه. ناكرێت سه‌ركێشى بكرێت و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى پارتى كرێكارانى به‌رهه‌ڵستكارى به‌ريتانيا، جێريمى كوربين، رايگه‌ياند، هه‌ر بڕيارێكى به‌ريتانيا بۆ به‌شداريكردن له كرده‌ى سه‌ربازى دژى سووريا، پێويستى به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى به‌ريتانيا(په‌رله‌مان)ه.
له لێدوانێكدا بۆ راديۆى (BBC)، كوربين، گوتى: "روونه ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسيداره. روونيشه كه داواكارى بۆ هێنانه‌كايه‌ى چاره‌سه‌رى سياسيى له سووريا له ئارادايه. ناكرێت سه‌ركێشى بكرێت و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ته‌نيا په‌رله‌مانه ده‌بێت بڕيار له‌سه‌ر به‌شداريكردنى به‌ريتانيا له كرده‌ى سه‌ربازى له سووريا بدات".
ئ.ر