كارته‌ر كاره‌ساته گه‌وره‌كه بیری تره‌مپ ده‌خاته‌وه
جیمی كارته‌ر: هیوادارم تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی پێشوو هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه بكات
K24 - هه‌ولێر:
جیمی كارته‌ر، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، هۆشداری ده‌داته دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی دژی رووسیا و سووریا یان كۆریای باكوور ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسی ده‌رچوونی ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌خاته روو و پێیوایه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی".
ئاژانسی ئه‌سوشیتد پرێس قسه‌كانی جیمی كارته‌ری گواستووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به ئارامی بمێنێته‌وه، نابێت ئیداره‌ی تره‌مپ زێده‌گۆیی له گرتنه‌به‌ری رێوشوێن به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور یان رووسیا و سووریا بكات".
كارته‌ر هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بچو‌وكیش بێت، به رێكارێكی مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری هه‌یه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و له كۆتاییدا بازنه‌كه‌ی فراوان ببێت".
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشووتری ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی گوتووه: "هیوادارم تره‌مپ هه‌ست به‌و شتانه بكات كه سه‌رۆكه‌كانی پێشووتر هه‌ستیان پێكردبوو، چونكه هه‌ر بۆمبێكی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ری ئه‌و ئاراسته‌ی بكات یان ئاراسته‌ی بكرێت، ده‌بێته كاره‌ساتێك گه‌وره بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئیداره‌ی تره‌مپ و بڕیاره‌كانی له چه‌ندین لایه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بوونه‌ته‌وه و زۆر كه‌س ئێستا ده‌زانن كه هه‌ڵه بوون تره‌مپیان وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه".
قسه‌كانی كارته‌ر هاوكاتی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له سووریا و رووسیا، به‌تایبه‌تی رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2018 له تویته‌ره‌وه نووسی "رووسیا ده‌ڵێت مووشه‌كه‌كانتان تێكده‌شكێنین، با رووسیا خۆی بۆ مووشه‌كه نوێ و جوان و زیره‌كه‌كانمان ئاماده بكات و نابێت خۆی بكاته هاوبه‌شی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی به چه‌كی كیمیایی خه‌ڵكی خۆی ده‌كوژێت و چێژی لێوه‌رده‌گرێت".