تێریزا رووی تێكشكێنه‌ری شاهانه و تۆڕنادۆكان به‌ره‌و شام ده‌سوڕێنێ
بریتانیا بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سووریا ئاماده‌یه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن خۆی بخزێنێته ناو ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی بڕیاره دژی سووریا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكاته فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازی" Akrotiri" بریتانیا له قوبرسه‌وه هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو حكومه‌تی بریتانیاوه زانیوویه‌تی "فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری تۆڕنادۆی بریتانی له بنكه‌ی سه‌ربازی Akrotiri له قوبرس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سووریا و فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر هێڵی خۆیانن له فڕگه‌كه‌یان و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات تێكشكێنه‌ری شاهانه‌ی " HMS Duncan " به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه 11/4/2018 رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی ئاماژه‌ی به‌كردبوو، تیرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا فه‌رمانی بۆ ژێرده‌ریاییه‌كانی بریتانیا ده‌ركردووه خۆیان بۆ لێدانی رژێمی سووریا ئاماده بكه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كرده سه‌ربازییه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام بده‌ن".
رۆژنامه‌كه نوسیبووی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته دوابڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌دا ده‌كات یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا گورزیان سره‌وانده رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له دوومای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق به‌كارهێناوه، ده‌یه‌وێت خۆی كۆكردبێته‌وه‌و ئاماده‌ی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی خێرا بێت".
رۆژی 9/4/2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی دژی سووریا له ئارادایه، چونكه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.
به‌ڵام رووسیا ئه‌و بانگه‌شانه به بێ بنه‌ما ناوده‌بات و باسكردنی ھێرشی كیمیایی وه‌ك هه‌ڵمه‌تی میدیایی له قه‌ڵه‌م داوه‌و گوتوویه‌تی "هیچ شوێنه‌وارێكی چه‌كی كیمیایی نه‌بینراوه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تیش به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا نه‌یتوانی پرۆژه بڕیارێك ده‌رباره‌ی لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی دووما په‌سه‌ند بكات، چونكه پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی و دوو پرۆژه‌ی رووسی خرابووه به‌رده‌ستی.