زێدان: بۆفۆن شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بوو
زیزۆ له باره‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كه و لێدانی پێناڵتییه‌كه چی گووت؟
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر به زه‌حمه‌ت و به لێدانی پیناڵتییهكی گووماناوی یوڤێنتۆسی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، زینه‌دین زێدان له لێدوانێكدا نایشارێته‌وه كه بۆفۆن شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بوو.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو گوتی: ئه‌نجامه‌كه بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، گۆڵی یه‌كه‌می یوڤێنتۆس ئێمه‌ی تووشی شله‌ژانی ده‌روونی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توانیمان به شایسته‌یی بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی ببڕین.
زیزۆ گوتیشی: من له نزیكه‌وه لێدانه پێناڵتییهكهم نه‌بینی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه دروست بوو و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو.
له باره‌ی كارته سووره‌كه‌ی بوفۆن، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: من له نزیكه‌وه رووداوه‌كه‌ی بوفۆنم بینی و واهه‌ست ده‌كه‌م هه‌رگیز جیجی شایسته‌ی ئه‌و كارته سووره نه‌بوو.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كانی (لیڤه‌رپوول، بایرن میونشن، رۆما و ریال مه‌درید) رابكێشرێت.