میدیاكانی ئه‌وروپا خیانه‌ت و دزی ده‌ده‌نه‌ پاڵ ناوبژیوان و ریال مه‌درید

"وەرزی رابردوو بەرامبەر بە بایرن و ئەمساڵیش بەرامبەر بە یوڤی و قوربانی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه"

رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆ

ـ ناوبژیوانه‌ خیانتكاره‌كه‌ ماسته‌ری له‌ دادوه‌ریدا هه‌یه‌  
ـ ریاڵ مەدرید لە خوله‌كی 93 پێناڵتی بۆ هه‌ژمار كرا
ـ ئەوەی بەرامبەر بە یوڤێنتۆس کرا خیانەت بوو  

رۆژنامه‌ی ماركا

ـ به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه‌ی بنعه‌تییه‌ و ڤاسكێز لێدانی پێناڵتی دروست بوو  
ـ بنعەتییە پاڵی بە لۆکاس فاسکێزەوە نا  و ناوبژیوان بڕیاری خۆیدا

ـ سه‌ركه‌وتنێك له‌ خوله‌كی 98 و به‌ لێدانی پێناڵتی و بێ هیوایی ریال مه‌درید
ـ کریستیانۆ لە کاتی زیادکراویشدا بێھیوا نەبووبوو
ـ مەدرید لە ھەمووکات زیاتر بۆ سەرکەوتن توشی كێشه‌ و گرفت بووه‌  

سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا

ـ دزی سەدە  
ـ لە یارییەکەی ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس ناوبژیوان پێناڵتییه‌كی گووماناوی هه‌ژمار كرد  
ـ ئەمجارەش ناوبژیوان بووە رزگاركه‌ری ریاڵ و لە دواساتەکاندا پێناڵتی بۆ گرت 
ـ ئەگەر ناوبژیوان نەبووایە یوڤێنتۆس ریمۆنتاداکەی بە دروستی کۆتایی پێدەھێنا 
ـ وەرزی رابردوو بەرامبەر بە بایرن و ئەمساڵیش بەرامبەر بە یوڤی و قوربانی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه‌ .

ئاس
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ: من نازانم یاریزانانی یوڤی رەخنەیان لە چی دەگرت  
ـ رۆناڵدۆ: پێناڵتییه‌كی دروست بوو ئەگەر فاسکێزیان له‌ زه‌وی درێژ نه‌كردبا گۆڵی دەکرد  

ـ میسی لە یاریەکەی ڕۆما تەنھا سێبەرێک بوو لە یاریگای ئۆلمپیکۆ  
ـزێدان: ھەڵەی زۆرمان کرد و گرفتی زۆریشمان بۆ دروست بوو 
ـ به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌ ناوبژیوانان یوێفا ھۆشداری توند ده‌داته‌ بە پیپ گواردیۆلا

مانشێتی به‌شێكی دیكه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا:

لاگازێتان دیلۆ سپۆرت: یوڤێنتۆس له‌ ناوبژیوانه‌ توڕه‌یه‌

توتوسپۆرت: فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا دژی یانه‌كانی ئیتاڵیایه‌

رۆژنامه‌ی لاریبوبلیكای ئیتاڵیا: تۆپی پێ شه‌رمه‌زار كرا

كوریری دیلۆ سپۆرت: كاره‌سات، به‌م شێوه‌یه‌ دزی له‌ یوڤی كرا