به‌ ڤیدیۆ..."رامۆس سزا ده‌درێت و ناتوانێت به‌شداری یاری داهاتوو بكات"

ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌رپێچیه‌كانی رامۆس كردووه‌

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مەدرید مەترسی راگیرانی لە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ره‌.

لەیاری گەرانەوەی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ سێرخیۆ رامۆس بەھۆی كەڵەكەبوونی كارتەكانیەوە نەیتوانی بەشداری لەیارییەكە بكات،

بەڵام دوا ئەوەی یوڤێنتۆس گۆڵی سێیه‌می له‌ دژی ریال مه‌درید كرد، رامۆس خۆی پێ نه‌گیرا چووە سەر كورسییەكانی ریال مەدرید و ھانی یانەكەی دەدا، ته‌نانه‌ت لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری راھێنەری یۆڤیش تووشی دەمەقاڵی بوو، بەم ھۆیە دوای یارییەكە ناوبژیوان یارییەكە لە راپۆرتی یارییەكەی ئاماژەی بەگەرانەوەی رامۆسداوە بۆ سەر كورسی یەدەگ.

بەپێی یاساكانی تۆپی پێی ئەورووپا رامۆس لەم یارییە بۆی نەبوو بێتە شوێنی یاریزانان و سه‌رپێچی له‌ یاسا كردووه‌.

پێگەی كادینا كۆپێ نووسیوویەتی: ئەگەری ھەیە رامۆسی كاپتنی شایانەكان سزا بدرێت و نەتوانێت بەشداری لەیارییەكانی قۆناخی پێشكۆتایی لەگەڵ یانەكەی بكات.