له شه‌رگات به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبه‌وه 15 كه‌س كوژران
، له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له گۆڕستانى گوندى ئه‌سديره‌ى سه‌ر به شه‌ڕگات، 15 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و 14 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، بڵاويكرده‌وه، لانيكه‌م 15 كه‌س كوژران له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ى ئه‌مڕۆ له گۆڕستانێكى شارۆچكه‌ى شه‌ڕگاتى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين روويدا.
قائيمقامى شه‌ڕگات، عه‌لى دودح، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له گۆڕستانى گوندى ئه‌سديره‌ى سه‌ر به شه‌ڕگات، 15 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و 14 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
له به‌ياننامه‌كه‌دا روونيشيكردووه‌ته‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له كاتى هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕێك روويداوه.
گونده‌كه ده‌كه‌وێته دوورى 45 كيلۆمه‌تر له باكوورى شه‌ڕگات.
دواى داگيركردنه‌وه‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم و نه‌مانى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كاندا، راپۆرته ميدياييه‌كان ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه كرده‌ى چه‌كدارى دژى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر