حه‌وت ساڵه ئه‌سه‌د به پشتيوانى ئه‌م هێزه بيانيانه ماوه‌ته‌وه
هاوپه‌يمانه بيانييه‌كانى ئه‌سه‌د ئه‌مانه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
زياتر له حه‌وت ساڵه، حكومه‌تى سووريا، به پشتيوانى هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و ژماره‌يه‌ك ميليشياى چه‌كدار ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو پشتيوانييه‌كى ئه‌مريكا و توركيا و وڵاتانى خۆرئاوا و كه‌نداو له گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى.
هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌سه‌د ئه‌مانه‌ن:
سوپاى رووسيا:
به‌هێزترين هاوپه‌يمانى ئه‌سه‌ده. ئه‌و سوپايه توانى هاوكێشه‌ى شه‌ڕ له 2015 له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌سه‌د بگۆڕێت. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى له حمه‌يميم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێنا.
سه‌دان سه‌ربازى هێزه تايبه‌ته‌كانى رووسيا و راوێژكاره سه‌ربازييه‌كان پشتيوانى له سوپاى سووريا ده‌كه‌ن، به‌ڵام رووسيا ده‌ڵێت: هێزه‌كانمان به‌شدارى شه‌ڕيان نه‌كردووه و رۆڵى راوێژكارييان بينيوه.
چه‌كداره رووسه‌كان
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان سه‌دان به‌كرێگيراوى سه‌ربازى رووسيا شانبه‌شانى سوپاى سووريا شه‌ڕيان كردووه و ژماره‌يه‌كيان كوژراوون.
حزبوڵڵا:
رێكخراوێكى چه‌كدارى شيعه‌ى لوبنانييه. سه‌رپه‌رشتى درووستكردنى گرووپ و ميليشياى چه‌كدارى بۆ هاوكاريكردنى رژێمى سووريا كردووه.
له رێى سنوورى لوبنانه‌وه بۆ يه‌كه‌مجار له 2012دا هێزى ره‌وانه‌ى سووريا كرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
له بنه‌ڕه‌تدا حزبوڵڵاى لوبنان له لايه‌ن سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه له 1982 درووست كراوه.
ئێران:
به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى له 2012ه‌وه ئێران پشتيوانى راسته‌وخۆى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئێران نه‌يشاردووه‌ته‌وه، كه ئامانجى له‌ناوبردنى گرووپ و ميليشيا سوننه توندڕه‌وه‌كانه.
قاسم سوله‌يمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران له زۆربه‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕى سووريا بينراوه. ئێران ده‌ڵێت: ئێمه ته‌نيا رۆڵى راوێژكاريمان له سووريا هه‌يه.
زياتر له هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له سووريا كوژراوون.
ميليشيا شيعه‌كان:
به پشتيوانى ئێران گه‌يه‌ندراونه‌ته سووريا و له عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستانه‌وه ئاماده‌كراوون و له ناوخۆى سوورياش له لايه‌ن حزبوڵڵاى لوبنانه‌وه راهێنانيان پێكراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ڕ