واشنتۆن به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هێرشی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووریای له دۆما دۆزییه‌وه
له پشكنینی سیمپڵی خوێن و میزی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دۆمای ده‌ركه‌وتووه چه‌كی كیمیایی له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌كارهاتووه
K24- هه‌ولێر:
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایانكرد، واشنتۆن سیمپڵی خوێن و یۆریای قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری دۆمای وه‌رگرتووه و، دوای پشكنینی ئه‌و سیمپڵانه ده‌ركه‌وتووه، چه‌كی كیمیایی له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌كارهاتووه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ئاماژه به‌ناویان نه‌كراوه، له دیداری جیاوازدا به كه‌ناڵی "MSNBC"ـیان راگه‌یاندووه، سمپڵی خوێن و یۆریا "میز"ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی سه‌ر شاری دۆمای سووریا، كه ده‌ست واشنتۆن كه‌وتوون، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، گازی كلۆر و مادده‌ی ئیفلیجكردنی ده‌مار "دژه ده‌مار" له دژی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌كارهێنراون و، پێكهاته‌ی ئه‌و دوو مادده‌یه له سیمپڵی قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌دا ده‌ركه‌وتوون.
پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌م به‌ڵگانه كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا بهێنن و، گۆڕانی گه‌وره له هه‌ڵوێستی وڵاتان به‌رامبه‌ر به سووریا درووست بكات، چ له‌ڕووی خێراكردنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی رژێمی دیمه‌شق، یانیش گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چاوه‌ڕێی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه بوون له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرت و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بۆردومانكردنی شاری دوما به چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له حكوومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق كرد، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ تره‌مپ رایگه‌یاند، مه‌رج نییه كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له سووریا له‌كاتێكی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت.
H.B