"واشنتۆن 8 ئامانج له سووریا بۆ هێرشه‌كانی دیاری ده‌كات"
"ئه‌مه‌ریكا دوو فڕۆكه‌خانه و سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كارگه‌یه‌كی درووستكردنی چه‌كی كیمیایی ده‌كاته ئامانج"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "CNBC" ئه‌مه‌ریكی، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان 8 پێگه‌ی له‌ناو خاكی سووریا بۆ ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه پێشبینیكراوه‌كانی دیاری كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و 8 پێگه‌یه له دوو فڕۆكه‌خانه و سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كارگه‌یه‌كی درووستكردنی چه‌كی كیمیایی پێكهاتوون، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه بخاته‌ڕوو.
كه‌ناڵی "CNBC" له سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڵاویكرده‌وه: "به‌شێوازێكی نوێ و زۆر ورد تاوتوێی ته‌واوی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی روو ده‌دات".
لێدوانی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی سووریا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شاری دۆما، كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی پێ تۆمه‌تبار ده‌كات.
شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زمانی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر سووریا زبر كرد و گوتی: "مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی سووریا ده‌كه‌ین" و رووسیا ئاگاداركرده‌وه، ئاماده‌كاری بۆ گه‌یشتنی مووشه‌كه جوان و زیره‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تره‌مپ گوتی، له لێدوانه‌كه‌یدا هیچ كاتێكی دیاریكراوی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه دیاری نه‌كردووه.
H.B