رووسيا: ئێمه سيستمى وڵاتان ناگۆڕين
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا هه‌وڵى بۆ ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزخانه‌ى رووسيا له واشنتن، رايگه‌ياند، رووسيا نايه‌وێت سيستمى سياسى وڵاتان بگۆڕێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا هه‌وڵى بۆ ده‌دات.
باڵيۆزخانه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى كۆنگرێس كردووه، كه تايبه‌ت بوو به پاڵاوتنى مايك پومپيۆ بۆ پۆستى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، "رووسيا ده‌ستوه‌رناداته ناو كاروبارى ناوخۆى وڵاتانه‌وه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: رووسيا هه‌وڵى گۆڕينى حوكمڕانى وڵاتان نادات و دنه و هاوكارى نه‌ياره‌كانيان ناكات بۆ نانه‌وه‌ى شه‌ڕ.
باڵيۆزخانه‌ى رووسيا ئه‌وه‌شى نووسيوه: "واشنتن ده‌يه‌وێت كرده‌وه‌كانى خۆى كه له وڵاتان له ژێر ناوى ديموكراسى و به‌رگرى له مافى مرۆڤ ئه‌نجاميان ده‌دات بلكێنێت به وڵاتانى ديكه‌وه".
رووسيا، ئيداره‌ى ئه‌مريكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له پشت هه‌ڵگيرسانى ئاگرى ناكۆكييه‌كانى ناو سووريايه و پشتيوانى ژماره‌يه‌ك له گرووپه ميليشياكانى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌سه‌د ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر