له‌نده‌ن: تيريزا ماى و تره‌مپ تاوتوێى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
ماى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، رێككه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، تيريزا ماى، بڵاويكرده‌وه، ماى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر ره‌شنووسێكى تايبه‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سووريا بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ تيمى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى وڵاته‌كه‌ى كۆبوويه‌وه، به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌نديكرد به سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه.
له‌و پهيوهندييهدا هه‌ردوولا باسيان له بژارى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا كرد، له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له دژى هاووڵاتيانى ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات.
ئه‌مريكا، سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه شه‌ممه‌ى رابردوو، چه‌كى كيميايى له بۆردومانكردنى ناوچه‌ى (دوما) به‌كارهێناوه.
حكومه‌تى سووريا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئه‌مريكا ره‌تده‌كاته‌وه و رووسياش رايگه‌ياندووه، شارهزاكانيان هيچ به‌ڵگه‌يه‌كيان له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن سوپاى ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
بڕياره سبه‌ى شاره‌زايانى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كى كيميايى بگه‌نه ناوچه‌ى (دوما) بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه له پرسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى بكه‌ن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (12ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌مريكى بڵاويانكرده‌وه، له رێى وه‌رگرتنى نموونه‌ى (ميز و خوێن)ى بهركهوتووهكانهوه، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌ستكه‌وتووه، كه سوپاى سووريا چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ماى و تره‌مپ رێككه‌وتوون، پرسى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له ناوچه‌ى (دوما) به بێ وه‌ڵام تێنه‌په‌ڕێت و به پێويستيان زانيوه وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌سه‌د بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر داڕشتهيهكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌سه‌د".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر