به‌ريتانيا داواى رێڕه‌وێكى تايبه‌تى ئاسمانيى له قوبرس ده‌كات
له دوێنێوه گۆڕانكارى گرنگ به‌سه‌ر ئاسمانى قوبرس‌دا هاتووه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌زگاى چاودێرى ئاسمانى قوبرس، هارێز ئه‌نتۆنياديس، رايگه‌ياند، به‌ريتانيا داواى كردووه، رێڕه‌وێكى ئاسمانى بۆ فڕۆكه‌كانى به‌ريتانيا ته‌رخان بكه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نتۆنياديس، گوتى: "هێشتا وه‌ڵامى داواكه‌ى به‌ريتانيامان نه‌داوه‌ته‌وه و ئه‌و داوايه مه‌به‌ست لێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه‌كان نييه".
گوتيشى: "له دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه گۆڕانكارى گرنگ به‌سه‌ر ئاسمانى قوبرس‌دا هاتووه".
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر سووريا و ئه‌گه‌رى مووشه‌ك بارانكردنى ئه‌و وڵاته له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاسمانى سووريا هيچ گه‌شتێكى فڕۆكه‌وانى پێدا ئه‌نجام نادرێت و زۆربه‌ى كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌كان رێڕه‌وى خۆيان له سوورياوه به‌ره‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌رى گۆڕيوه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، فه‌رمانده‌يى هێزه به‌ريتانييه‌كان له قوبرس، ره‌تيكرده‌وه، هيچ لێدوانێك له‌و باره‌يه‌وه بدات و گوتى: "ئێمه به شێوه‌يه‌كى سرووشتى و وه‌ك رۆژانى رابردوو كارى خۆمان ده‌كه‌ين".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر