زاخارۆڤا: ئه‌سه‌د پياوى ئه‌مريكا بوو
ئه‌سه‌د زۆربه‌ى ژيانى له به‌ريتانيا به‌سه‌ر بردووه و له‌وێ په‌روه‌رده كراوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، "باش‌ترين دۆستى به‌ريتانيا و ئه‌مريكا بوو، نه‌ك رووسيا".
له ميانى چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (سكاى نيوز)ى به‌ريتانى، زاخارۆڤا گوتى: "پێش داماڵينى چه‌كى كيميايى، ئه‌سه‌د باش‌ترين دۆستى واشنتن و له‌نده‌ن بوو، نه‌ك مۆسكۆ".
گوتيشى: "جۆن كيرى، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، كاتێك له ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا بوو، په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر به‌تينى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌بوو".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌سه‌د زۆربه‌ى ژيانى له به‌ريتانيا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌و زۆرتر پياوى ئێوه‌يه له‌وه‌ى پياوى ئێمه بێت".
هه‌فته‌ى رابردوو، خۆرئاواييه‌كان سوپاى سووريايان به ئه‌نجامدانى هێرشى كيميايى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات تۆمه‌تبار كرد.
بۆردومانه‌كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو روويدا و به هۆيه‌وه ده‌يان كه‌س كوژران.
له لايه‌ن خۆيه‌وه رووسيا ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و بانگه‌شانه‌ى خۆرئاوا راست بن و رايگه‌ياند، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن سوورياوه له ئارادا نييه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له (ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2013) بڕيارى له‌ناوبردنى چه‌كى كيميايى ئه‌سه‌دى ده‌ركرد. له (2014)دا بڕى (1300) ته‌ن چه‌كى كيميايى له لايه‌ن (9) وڵاته‌وه گواسترايه‌وه ده‌ره‌وه‌ى سووريا و له‌ناو برا.
له (2016)دا رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى رايگه‌ياند، به ته‌واوى سووريا له چه‌كى كيميايى داماڵرا.
به‌و هۆيه‌وه رێكخراوه‌كه، خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێبه‌خشرا له پاى داماڵينى سووريا له چه‌كى كيميايى.
ئ.ر