رووسيا ده‌رگا به رووى وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا داده‌خات
ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر رووسيا و ئه‌و كه‌س و كۆمپانيايانهدا سه‌پاند كه په‌يوه‌نديان به رووسياوه هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى رووسيا ده‌رگاى وه‌به‌رهێنان به رووى سه‌رمايه‌گوزارى ئه‌مريكيدا داده‌خات.
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر رووسيا و ئه‌و كه‌س و كۆمپانيايانهدا سه‌پاند كه په‌يوه‌نديان به رووسياوه هه‌يه.
له وه‌ڵامى ئه‌و سزايانهدا، مۆسكۆ تاوتوێى پڕۆژه بڕيارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌دات وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكى له رووسيا سه‌رمايه‌گوزارى بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى رووسيا (دۆما)، تاوتوێى ژماره‌يه‌ك سزاى كردووه، كه پێويسته حكومه‌ت دژى ئه‌مريكا به‌كاريان بهێنێت.
پرسى هه‌ڵپه‌ساردنى هه‌ماهه‌نگى له بوارى وزه‌ى ناووكى و پيشه‌سازى فڕۆكه و بزوێنه‌رى مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كان به‌شێكن له سزاكان.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى (13ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018)، په‌رله‌مانى رووسيا (دۆما) تاوتوێى پڕۆژه ياسايهكى تايبه‌ت له‌و باره‌يه‌وه ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر