به فه‌رمی بایرن میونشن راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
بایرن میونشن شوێنگره‌وه‌ی یۆپ هاینكسی دیاریكرد
بەرپرسانی یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری کرواتی و یانه‌ی ئاینتراخت فرانکفۆرتیان وەکو راهێنەری یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو دەست نیشانکردووە و بریارە هەفتەی داهاتوو ناوبراو بە فەرمی بە هاندەران بناسێنرێت.
ئه‌و راهێنەرە وەرزی ئەمساڵ ئەنجامی باشی بۆ یانەکەی لە بۆندێزلیگا بەدەست هێناوە و دوای تێپەربوونی 29 گەڕ چل و شەش خاڵیان کۆکردۆتەوە و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلێتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەکات.
نیكۆ كۆڤاچی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیایه و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ڵمانیا و بۆندزلیگا وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر هه‌یه، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی (هێرتا به‌رلین، لیڤه‌ركووزن، هامبۆرگ و بایرن میونشن كردووه)، ماوه‌ی 2 وه‌رزیشه راهێنه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیایه.
