رووسيا: بژارى سه‌ربازى له سووريا ره‌تده‌كه‌ينه‌وه
چه‌كى كيميايى به‌كارنه‌هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى رووسيا له ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياند، رووسيا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پرسى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى قه‌يرانى سووريا ره‌تده‌كاته‌وه.
ڤاسيلى نيبينزيا، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى رووسيا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، جێگه‌ى داخه وڵاتێكى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش بره‌و به رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى ده‌دات.
گوتيشى: "لێكۆڵينه‌وه‌كانى رووسيا سه‌لماندوويانه، له ناوچه‌ى (دوما)ى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات چه‌كى كيميايى به‌كارنه‌هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌و بارودۆخه خراپه‌يدا، حكومه‌تى سووريا ناخوازێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات و ناچێته عه‌قڵه‌وه سووريا كارى وا بكات".
دووپاتيشيكرده‌وه، "رووسيا به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ ناكان بژارى سه‌ربازى له سووريا به‌كاربهێنرێت".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مريكا بۆ به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى پێشێلكارييه‌كى روونى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه".
له سه‌ر داواى رووسيا، ئه‌مڕۆ جارێكيديكه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌يرانى سووريا كۆبوويه‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مريكا ره‌وشى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ئاڵۆزتر و خراپتر كردووه.
ئ.ر