زێدان یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زۆر به قورس وه‌سف ده‌كات
زیزۆ كێشه گه‌وره‌كه‌ی بێنزێما بۆ میدیاكان ئاشكرا ده‌كات
زینه‌دین زێدان یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به قورس وه‌سف ده‌كات: ده‌شڵێت: یانه‌ی بلباو پێكهاته‌یه‌كی باشیان هه‌یه و شایسته‌یه‌ی ئه‌و پله‌یه‌ی ئێستای ریزبه‌ندی لالیگا نین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 نیسانی 2018، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
زیزۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه یانه‌ی بلباو بۆ بردنه‌وه سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كات، گوتیشی: رۆژانه ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له ریال مه‌درید ده‌گرن، ته‌نانه‌ت له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانه‌كه‌شمان باس له‌و ره‌خنانه ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته گوێ به‌و ره‌خنانه نه‌ده‌ین، چونكه ئه‌وانه دژه ریال مه‌دریدن.
زیزۆ ره‌تیشی كرده‌وه كه له ئێستادا نیازی گواستنه‌وه‌ی هیچ گۆڵپارێزێكیان هه‌بێت، گوتیشی: كیپای گۆڵپارێزی بلباو زۆر نایابه، به‌ڵام ئێمه هیچ پلانێكمان بۆ گواستنه‌وه‌ی نیه.
سه‌باره‌ت به داژایهتیكردنی سروودی نیشتیمانی ئیسپانیا له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه له نێوان دوو یانه‌ی 2 هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌نده‌لووس (بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه بچێت)، زیزۆ گوتی: ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه چونكه من بڕیاره له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه ناده‌م.
زیزۆ مانه‌وه‌ی بێنزێما و گاریس به‌یلی له ریال مه‌درید دووپات كرده‌وه و گوتی: ئه‌و دوو یاریزانه زۆر له دۆخی خۆیان رازین و ده‌یانه‌وێت له یانه‌كه‌یان به‌رده‌وامبن و گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ن.
زیزۆ ده‌شڵێت: بێنزێما یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش گۆڵ نه‌كردنه، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و قسه‌شم له‌گه‌ڵ كردووه، پێشتر منیش هه‌مان كێشه‌م هه‌بوو، به‌ڵام زوو چاره‌سه‌رم كرد.
له به‌رسیڤێكدا زیزۆ نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ئارتورۆ ڤیدال ده‌ربڕی و گوتی: ئێمه به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ڤیدال نیگه‌رانین، به‌ڵام بایرن میونشن خاوه‌نی یاریزانی زۆر باش و به توانایه و بڕواناكه‌م به دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانێك لاواز بێت.
زێدان له كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشه كه بردنه‌وه‌ی ژماره 100ـی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كردووه و گوتیشی: من به‌ختم هه‌یه كه راهێنه‌ری باشترین یانه‌ی جیهانم.