دايكى جۆرج بوش و هاوسهری بوشی باوك كۆچی دوایی كرد
ههم هاوسهرهكهی و ههمیش كوڕهكهی سهرۆكی ئهمهریكا بوونه

K24 - ههولێر:
باربرا بۆش، ھاوسەری جۆرج بۆشی باوك و دایكی جۆرج دهبڵیو بۆش، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لە تەمەنی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
باربارا بوش، بڕیاریدابوو، چیدیكە چارەسەری پزیشی وەرنەگرێت و تا دوا سات لە ماڵەكەیدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆ ئهندامانی خێزانهكهی رایانگەیاند، رۆژی 17ی نیسانی 2018، باربرا بوش لە تەمەنی 92 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
باربارا بوش، لە ماوەی ژیانیدا شایهتحاڵی زۆر گۆڕانکاری گرنگ بووە کە هەندێکیان پەیوەستن بە کوردیشەوە.
ئەو دەمەی باربارا خانمی یەکەم بوو یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو رووخا و جەنگی کوێت و راپەڕینی هەرێمی کوردستانیش روویدا.
هەر لە سەردەمی حوکمڕانی کوڕەکەی بارباراشدا سەددام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراق رووخا و جەنگی دژ بە تیرۆر لە ئەفغانستان دەستیپێکرد.
بەر لەوەی بشبێتە خانمی یەکەم بۆ ماوەی هەشت ساڵ خانمی دووەمی ئەمریکا بووە، جیا لەوەی دایکی جۆرج بۆشی کوڕیشە، کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆک بووە، دایکی جێب بوشی حاکمی پیشووی فلۆریدایە.
باربارا ئافرەتێکی کاریگەر و خاوەن دەسەڵات بووە و توانیویەتی جێپەنجەشی لە بڕیاری سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەبێ.
ا. م