"شه‌ڕی ساردی ئه‌مریكا و رووسیا ده‌رگای قۆناغێكی نوێ له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا ده‌كاته‌وه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران: ئه‌م یارییه به‌رده‌وام بێت زیان به ئه‌مریكا و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌گات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌للائه‌دین بروجه‌ردی ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران پێیوایه، كه‌شوهه‌وای سیاسی نێوان واشنتن و مۆسكۆ، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه شه‌ڕی ساردی نێوانیان ده‌رگای قۆناغێكی نوێ به‌سه‌ر قه‌یرانی سووریادا ده‌كاته‌وه.
عه‌للائه‌دین بروجه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له لێدوا"ێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "پێش ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی واشنتن سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند و پاش رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و هێرشی مووشه‌كی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هه‌ر بۆیه شه‌ڕی سارد باڵی به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای سیاسی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا كێشاوه".
بروجه‌ردی ئه‌وه‌یشی گوتووه، رووداوه‌كانی سووریا قۆناغێكی نوێ له جه‌نگی ساردی نێوان مۆسكۆ و واشنتن درووست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و یارییه، رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی پێده‌گات و زیان به‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌یش ده‌كه‌وێت.