به‌رپرسێكی باڵای قاعیدە و ئه‌نجامده‌ری 11ی سێپتێمبەر لەدەست یەپەگەدایە
بزانه چۆن گه‌یشته سووریا و له‌لایه‌ن یه‌په‌گه ده‌ستگیركراوه

K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی رۆژنامەوانێكی رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی، محەمەد زەممار، یه‌كێك لە رێكخەرانی ھێرشەكەی 11ی سێپتێمبەر بووە، لە زیندانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) دایە لە باكووری سووریا.
ئەو رۆژنامەوانە نووسیویەتی: "جیھادییە ئەڵمانييەكە لە زیندانێكی كورد دایە".
محەمەد زەممار بە رەگەز سوورییە و ھەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیایە، لە ریزەكانی قاعیدە لە شاری ھامبۆرگی ئەڵمانیا كاری كردووە، یەك لە سەركردەكانی قاعیدەیە كە بە پیلاندانەری ھێرشەكەی 11ی سێپتێمبەرى ئه‌مه‌ریكا دادەندرێت, كه ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی بوو له نیویۆرك.
دوای ھێرشەكە ناوبراو دەستگیر كرابوو و لەبەر ئەوەی خەڵكی سووریایە، لە ساڵی 2002 رادەستی حكومەتی سووریا كراوه‌ته‌وه، دوای ئازادكردنی لە زیندانەكانی حكوومەتی سووریا، لە ساڵی 2013 پەیوەندیی بە ریزەكانی داعشەوە ده‌كات.
به گوێره‌ی گوته‌ی رۆژنامه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌كه، ئێستاش له زیندانه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه له رۆژئاوای كوردستان.
ا. م